ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید شوێنگرەوەی تۆنی کروس دیاری دەکات

جەنگاوەرەکەی گواردیۆلا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی دەکاتە شوێنگرەوەی تۆنی کروس.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید دەیەوێت رۆدریگۆ هێرناندێزی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بکاتە شوێنگرەوەی تۆنی کروس، کە لەم هاوینە بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، ریال مەدرید پلانی داناوە لە هاوینی 2025 بە ئۆفەرێکی گەورە رۆدریگۆ بگوازێتەوە یانەکەی، جونی کالافاتی یاریزان دۆزەرەوەی یانەکەش رۆڵێکی گەورەی لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکە دەبێت.

رۆدریگۆ هێرناندێز و تۆنی کروس

ئەستێرە ئیسپانییەکە لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوو موون بەسەردەچێت، لە هاوینی داهاتوو تەنیا دوو رێگەی لەبەردەستە، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزن و یاخود پەیوەندیکردن بە مێرێنگی و تاقیکردنەوەی ئەزمونێکی نوێ.

بەڵام ئەوەی مانچێستەر سیتی دەترسێنێت ئەوەیە بە ئەگەرێکی زۆر ئەم وەرزە دوایین وەرزی پێپ گواردیۆلا دەبێت وەک راهێنەری یانەکە و لە هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی دەکات.

رۆیشتنی گواردیۆلاش ناسەقامگیری دەخاتە نێو ماڵی یانەکە، سیتیزن ترسی لە رۆیشتنی ئەستێرەکانی دەبێت، هەر بۆیە رۆدری یەکێک دەبێت لەو یاریزانانەی پێشبینی دەکرێت لەدوای رۆیشتنی گواردیۆلا ماڵئاوایی لە شاری مانچێستەر بکات.

گواردیۆلا و رۆدری

 

بابەتی زیاتر

Back to top button