بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆکامپۆس دوای 12 ساڵ ئەوروپای جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

لوکاس ئۆکامپۆس دوای ساڵانێکی زۆر لە یاریکردن لە ئەورووپا، بە یەکجاریی ئەو کیشوەرەی جێهێشت.

هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە سەرەتای کاروانی پیشەگەرێتی لە ریڤەرپلەیتی وڵاتەکەیەوە دەستیپێکرد لە ساڵی 2011. یەکەم وێستگەی ناوبراو لە ئەوروپا ساڵێک دواتر بوو کاتێ گواسترایەوە یانەی مۆناکۆ. پاشان یانەکانی مارسیلیا، جێنەوا، ئەیسی میلان و سێڤییای تاقیکردەوە کە ئەوەی دواتریان دیارترین ماوەی بوو لە ئەورووپا. ناوبراو لە 2022-2023 بەخواستن یاری بۆ ئایاکسی هۆڵەندی کرد.

ئەمشەو یانەی رایادۆ مۆنتێرێ مەکسیکی بە فەرمی گواستنەوەی ئۆکامپۆسی راگەیاند.

دیارترین دەستکەوتەکانی یاریزانە 30 ساڵانەکە لەگەڵ یانە ئەندەلووسیەکە بوو کە توانی دوو جار نازناوی یۆرۆپالیگ بباتەوە و چوار جاریش سەربکەوێ بۆ چامپیۆنزلیگ.

گرێبەستی لوکاس لەگەڵ یانە نوێیەکەی تا هاوینی 2027 دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button