ئینگلتەراسعوودیەگرنگتریننەیشنزلیگ

رۆناڵدۆ هێرشێکی توند دەکاتە سەر مان یونایتد و باس لە وازهێنان دەکات

بە مامەڵەی مانچێستەر یونایتد شۆک بووە

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی رەخنەیەکی زۆر لە مانچێستەر یونایتد دەگرێت و باسی داهاتووی خۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەکات.

رۆناڵدۆ لە هاوینی ساڵی 2021 بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد، بەڵام لەلایەن ئێریک تێن هاخ، راهێنەری یانەکە زۆربەی کات، وەک یاریزانی یەدەک بەشداری پێدەکرد. رۆناڵدۆ ئەوکاتە بە ئاشکرا رەخنەی لە تێن هاخ گرت، ئەمەش بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە ئۆڵدترافۆرد.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئایا ئامادەیە وەک یاریزانی یەدەک لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەردەوام بێت، قسەی بۆ رۆژنامەی A Bola کرد

لە هزری مندا، تاوەکو کۆتاییهاتنی کاروانی وەرزشیم، بەردەوام یاریزانێکی سەرەکی دەبم. بەردەوام وا بیر دەکەمەوە. بەردەوام رێز لە بڕیارەکان دەگرم، نەک تەنیا بڕیارەکانی راهێنەر، بەڵکو بڕیارەکانی یانەش، بەردەوام رێزییان دەگرم. بەڵام لە مانچێستەر یونایتد، زۆر ناشترین مامەڵەیان لەگەڵدا کردم، بەڵام لە هەر شوێنێک بە پیشەگەریی مامەڵەم لەگەڵدا کرابێت، رێزم لە بڕیارەکان گرتووە.

کاتێک رێز لە بەهای پیشەگەری نەگیرێت، بەردەوام کێشەی گەورە دروست دەبن، ئێستا من ئامادەم بە هەموو شێوەیەک خزمەتی هەڵبژاردەکەم بکەم، ئەگەر زانیم من چیدیکە ناتوانم جیاوازی بۆ تیمەکەم دروستبکەم، ئەوا واز دەهێنم.

ئەگەر بڕیاری چوونە دەرەوە بدەم، ئەوا بە مێشکێکی حەساوە بڕیارەکە دەدەم، چونکە خۆم دەناسم و دەزانم دەتوانم چی بکەم.

لە یۆرۆی 2024دا رەخنەی زۆر ئاڕاستەی رۆناڵدۆ کران، چونکە هیچ گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکەی نەکرد و تیمەکەی لە قۆناخی هەشت کرایە دەرەوە. سەرەڕای ئەمەش، رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەکە دووپاتیکردەوە، رۆناڵدۆ یاریزانێکی سەرەکی تیمەکەیەتی.

رۆناڵدۆی تەمەن 39 سالان لەگەڵ پۆرتوگال دوو یاریی لە نەیشنزلیگ بەرامبەر هەڵبژاردەکانی کڕواتیا و سکۆتلاند دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button