بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆما ئامانجەکەی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی رۆما گواستنەوەیەکی دیکەی ئەنجامدا و بەرگریکارێکی بە ئەزموونی بردە ریزەکانیەوە.

رۆما چاوی لەوەیە باشتر لە وەرزی رابردوو ئەنجام بگرن ئەم وەرزە و تا ئێستا چەند گرێبەستێکیان ئەنجامداوە و دوایین گواستنەوەش ئە کەمشەو رایانگەیاند ماریۆ هێرمۆسۆیە.

یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا لە پێگە فەڕمییەکانی خۆیەوە گواستنەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکەی راگەیاند و وەک یاریزانێکی نوێی گورگەکانی ناساند.

هێرمۆسۆ کە ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، یەکەم جارە ئیسپانیا جێدەهێڵێت و روودەکاتە خولێکیتر. ناوبراو لە سەردەمی لاوێتی یاری بۆ تیمەکانی خوارەوەی ریاڵ مەدرید دەکرد پێش ئەوەی لە ساڵی 2017 بە یانەی ئیسپانیۆل بفرۆشرێت. کۆتا پێن وەرز یاریکردنیشی لە ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بوو.

بەگوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، گرێبەستی ماریۆ وەک یاریزانێکی ئازاد لەگەڵ رۆما تا ساڵی 2027 دەخایەنێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button