یاریگا –
بەشێکی زۆری هاندەرانی مانچێستەر یونایتد داوایان لە جیم راتکڵیف دەکەن، دەستبەجێ ئێریک تێن هاخ لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دووربخاتەوە.
مانچێستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد 0-3 بە لیڤەرپوول دۆڕا، لە دوای دۆڕانەکە هاندەرانی مان یونایتد هەڵمەتێکی فراوانیان لە پلاتفۆڕمی ئێکس لە دژی تێن هاخ دەستپێکرد.
دوای بڵابوونەوەی وێنەیەکی راتکڵیف لە یارییەکەدا، کە بە دەستەکانی دەموچاوی گرتووە، هاندەران ناوی وێنەکەیان ناوە ”بە تەواوی سەرخۆشە”، چونکە راهێنەرێکی وەک تێن هاخی هێشتووەتەوە.
@UtdYahz لە ئێکس نووسیویەتی
نیگەران نیم بۆ تۆ جیم، چونکە دەرفەتی دوورخستنەوەی تێن هاخت هەبوو، کەچی گرێبەستەکەت نوێکردەوە، فەرموو هیچ شتێک نەگۆڕاوە، تەنانەت چوون دەستبەرداری جەیدن (سانچۆ) بوون، تەنیا بۆ ئەوەی راهێنەرەکە دڵخۆش بێت. باشترین شت ئەوەیە دووریبخەنەوە.
@JoeSillett لەلایەکی دیکەوە دەڵێت
ئەگەر راتکڵیف، عومەر بێرادا، دان ئاشوۆرس و جەیسن ویلکۆکس پێیان وایە تێن هاخ ئەو کەسەیە کە بۆ بەرەوپێشچوونی یانەکە سەرکردایەتی مانچێستەر یونایتد دەکات، تەنانەت دوای ئەم هەموو بەڵگەیەی دوو ساڵی رابردوو، بەڕاستی ئەوانە هیچ ئاگایان لەخۆیان نییە و زۆر سەرخۆشن، دەبێ زوو بڕیار بدەن.
مانچێستەر یونایتد لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، نزیکەی 180 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە.