ئینگلتەراگرنگترین

رۆبێرتسن باسی ئامادەکارییەکانی سەڵاح بۆ یاریی لووتکەی ئۆڵدترافۆرد دەکات

''سەڵاح نموونەیەکی زۆر باشی پیشەگەرییە''

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح بەدرێژایی کاروانی وەرزشی 9 گۆڵی لە ئۆڵدترافۆرد کردووە و ئەم ئێوارەیە چاوی لە زیادکردنی ژمارەکەیە.

ئاندی رۆبێرتسن، بەرگریکاری لیڤەرپوول پێی وایە، محەمەد سەڵاح لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی باشتر بووە. مۆ سەڵاح لە 15 رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر یونایتدا 14 گۆڵی کردووە.

یاریزانی نێودەوڵەتی میسڕی وەرزی رابردوو، بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا چوار گۆڵ لە چوار یاریی یەک بە دوای یەک بەرامبەر مان یونایتد گۆڵ بکات. رۆبێرتسن لەبارەی ئامادەکارییەکانی سەڵاح بۆ یارییەکە دەڵێت

کاتێک لە یارییەکی گەورە نزیکدەبینەوە، محەمەد سەڵاح بنەما و رێسای تایبەتی هەیە. بەڕاستی سەڵاح نموونەی پیشەگەرایەتی و هەر منداڵێک بیەوێت لەسەر رێچکەیەکی دروستدا بڕوات، ئەوا سەڵاح کەسێکی خراپ نییە، لاسایی بکرێتەوە. سەڵاح هەموو رۆژێکی خۆی بۆ تۆپی پێی تەرخان کردووە. دەبینیت جەستەی چەند تۆکمەیە و بە زیادبوونی تەمەنی، باشتر بووە. ئەمەش خاڵێکی زۆر ئەرێنییە بۆ ئەو.

سەڵاح لە یاریی بەرامبەر گەورەکانی وەک مانچێستەر سیتی، تۆتنهام و ئارسیناڵ زۆرترین گۆڵی کردووە، تەنانەت گۆڵی لە هەموو قۆناخەکانی چامپیۆنزلیگشیدا کردووە.

رۆبێرتسن پێی وایە مۆ سەڵاح ئەم ئێوارەیە رۆڵێکی باڵا لە ئۆڵدترافۆرد دەگێڕێت

لە مەشقەکان بەردەوام رووبەڕووی دەبمەوە، بەڕاستی یاریزانێکی لێهاتووە. گۆڵ و ئەسیستەکانی هەموو شتێک لەبارەی یاریزانەکە دەڵێن. هیوادارم لە یاریی داهاتووشدا، بتوانێت یارمەتیمان بدات.

لیڤەرپوول دوو یاریی لە پرێمەرلیگ کردووە و هەردووکی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button