ئینگلتەراگرنگترین

کێشەکانی برایتن کەڵەکەدەبن

لە خزمەتەکانی چوار یاریزان بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

کێشەکانی برایتن لە هێڵی ناوەڕاست خەریکە کەڵەکە دەبن و چاوەڕێی دوورکەوتنەوەی جەیمس میڵنەریش دەکرێت.

یاریزانی تەمەن 38 ساڵان لە یاری رابردووی تیمەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ، لە خولەکی 16 تووشی پێکانی ران بوو، ناچار بە جێهێشتنی یاریگا کرا.

فابیان هورزلێر، راهێنەری برایتن لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

دەبێ پشکنینی گشتی بکەین، پێم وایە پێکانێکی زۆر مەترسیدار نییە.

برایتن لە یارییەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ لە خزمەتەکانی هەرسێ یاریزانە نوێیەکەی بێبەش بوو، بەڵام 1-1 یەکسانبوو.

مات ریلێی ناچار سبەی دووشەممە نەشتەرگەری بۆ پاژنە پێی بکات، دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر کڕۆوڵی لە جامی کاراباو تووشی پێکان بوو.

فەردی کادیئۆغڵو، بەرگریکاری تورکی بەهۆی پێکانی ران، بەشداری لە یاریی رابردوو بەرامبەر ئارسیناڵ نەکرد و ماتس فیفەریش دەمێکە بەهۆی پێکان دوورکەوتووەتەوە.

لەم وەرزەدا برایتن هیچ یارییەکەی نەدۆڕاندووە و لە کۆی سێ یاریدا حەوت خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button