ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

سەرەڕای داخستنی مێرکاتۆ لە لالیگا، بارسێلۆنا سەرقاڵی گرێبەستێکی نوێیە

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ته‌نها دوو گرێبه‌ستی كردووه‌، به‌ڵام یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ئازاد بكات.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بارسێڵۆنا سەرقاڵی ئەنجامدانی رێککەوتنە نوێیەکەیە لەگەڵ کۆمپانیای جلوبەرگ، ئەمەش وادەکات یانەکە بگەڕێتەوە بۆ یاسای 1:1 بەپێی یاسای دادپەروەرانەی دارایی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بارسا لەم حاڵەتەدا دەچێتە گواستنەوەی یاریزانێکی ئازادەوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەی هانزی فلیک، به‌مه‌ش دەچێتە نێو بازاری گواستنەوەی یاریزانێکی ناوەڕاست یان یاریزانێكی دڵی به‌رگری.

روونیشیكردۆته‌وه‌، ئەو ناوانەی لەسەر مێزی گفتوگۆی یانه‌كه‌ن، بریتین لە ئادرین رابیۆ، ماریۆ هێرمۆسۆ، ماتس هومێڵز و جۆیل ماتیپ.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆته‌وه‌، ناوی تری یاریزانانی بێ یانەیە لەم هاوینەدا هەیە، بەڵام لەسەر مێزی گفتوگۆی یانەكه‌ نین،وه‌ك ئەنتۆنی مارشال، مەمفیس دیپای، ئەندرێ گۆمێس، بن یێدەر، ئیکر مۆنیا، رافینیا، پیانیچ، سێرجیۆ رامۆس، کیلۆر ناڤاس و کۆکولین.

هانزی فلیك پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گوتی، له‌ مێركاتۆی یانه‌كه‌م رازیم، پێكهاته‌یه‌كی باشمان هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button