ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەلۆنسۆ: لیڤەرکوزن لە باشترین ئاستیدا نییە، پێویستە پێشبکەوین

Yariga App

یاریگا –

چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن رایگەیاند، تیپەکەی لە باشترین ئاستی خۆیدا نییە،پێویستی بە پێشکەوتن هه‌یه‌.

ئالۆنسۆ پێش یارییەکەی ئه‌مرۆ شەممە به‌رامبه‌ر لایپزیگ گوتی، دەزانین توانای یاریکردنی باشترمان هەیە، هێشتا نەگەیشتووینەتە بەرزترین ئاست، پێویستە کار لەسەر ئەوە بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت بەردەوام بین لە کارکردن، چونكه‌ پرۆسەیەکی بەردەوامە بۆ گەیشتن بەم ئاستە، سەرنجمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ بگه‌ین به‌ باشترین ئاستی خۆمان تیپه‌كه‌مان پێویستی به‌ پێشكه‌وتنه‌، دڵنیام دەتوانین ئەو کارە بکەین.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، یاریزانەکان دەزانن دەبێت چی بکەن، ئێمە رێگه‌یه‌كی باشمان هەیە و دەبێت پارێزگاری لێبکەین بۆ ئەوەی بتوانین بە تۆپ و بەبێ تۆپ کاربکەین، تیپه‌كه‌م ده‌توانێت كاری گه‌وره‌تر بكات.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ كاتژمێر 07:30 به‌ كاتی كوردستان بایرلیڤه‌ركوزن له‌ یاریگای خۆی پێشوازی له‌ لایپزیگ ده‌كات

بابەتی زیاتر

Back to top button