ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

‎تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا

لیستی ناوی یاریزانە رۆیشتووەکان و هاتووەکانی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا

Yariga App

یاریگا –

بازاڕی گواستنەوەی لالیگا داخرا و ئاتلێتیكۆ مەدرید جموجوڵێكی زۆری لە گواستنەوەكان هەبوو، 6 یاریزانی گواستەوە و 11 یاریزانیش یانەكەیان جێهێشت.

ئاتلێتیكۆ مەدرید بە راهێنەرایەتیكردنی دیێگۆ سیمیۆنی وەرزی رابردوو 76 خاڵیان كۆكردەوە و لە پلەی چوارەم كۆتاییان بە وەرزی 2023/24ی لالیگا هێنا.

بۆ وەرزی نوێ چەند گرێبەستێكی گەورەیان واژۆ كرد لە نێویاندا جولیان ئالڤارێز و كۆنۆر گالاگێر.


تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە فەرمییەکانی یانەكانی لالیگا بڵاو دەکاتەوە، کە رۆژی 1ی تەمموز دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە لالیگا کرایەوە و رۆژی 31ـی ئاب دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.

رۆیشتووەكان:

جواو فێلیكس (چێڵسی)، ئۆمۆردیۆن (پۆرتۆ)، ئالڤارۆ مۆراتا (ئەیسی میلان)، چاڵار سۆینجو (فەنەرباچێ)، ئارسەر ڤێرمێرن (لایپزیگ)، مێمفیس دێپای (بێ یانە)، ڤیتۆلۆ ( بێ یانە)، هێرمۆسۆ (بێ یانە)، سائول (سێڤییا)، ساڤیچ (ترابزۆن سپۆر)، پاولێستا (بێشیكتاش).

هاتووەكان:

جولیان ئالڤارێز (مانچێستەر سیتی)، كۆنۆر گالاگێر (چێڵسی)، لی نۆرماند (ریال سۆسێداد)، سۆرلۆت (ڤیاریاڵ)، خوان موسۆ (ئاتاڵانتا)، كلیمێنت لینگلێت (بارسێلۆنا).

بابەتی زیاتر

Back to top button