بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گرێبەستە واژۆکراوەکانی دوایین رۆژی گواستنەوەی یاریزانان

ئەو گرێبەستانەی ئەمڕۆ بەفەرمی واژۆکراون

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ دوایین رۆژی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانانە لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا، یانەکان دوایین گرێبەستەکانیوان واژۆ دەکەن، پێش ئەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دابخرێت.

ئارماندۆ بۆرخا بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک پەیوەندی بە ئێڤەرتن کرد ✅

رەحیم ستێرلینگ بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد

بەفەرمی ریس نێڵسن بەشێوەی خواستن لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە فولهام کرد 🚨✅

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی ئەهلی سعودی گواستنەوەی ئیڤان تۆنی هێرشبەری پێشووی برێنتفۆردی راگەیاند

رۆما بەفەرمی گواستنەوەی مانو کۆنێ یاریزانی لاوی فەڕەنسی بۆڕووسیا مونشینگلاباخی راگەیاند

بەفەرمی ریال سۆسیداد ئۆری ئۆسکارسنی گواستنەوە ریزەکانی

ناپۆلی بەفەرمی گواستنەوەی بێلی گیلمۆری بۆ ریزەکانی راگەیاند و ئەو یاریزانە دوای مەکتۆمینای دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەمڕۆی یانە ئیتاڵییەکە

بەفەرمی مانوێل ئوگارتێ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد

جۆتا ئیتیحادی جێهێشت، بەبڕی 8 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو 2027 پەیوەندی بە رێنی فەرەنسی کرد

بەفەرمی جەیدن مێگۆما بەبڕی 10 ملیۆن پاوەند لە ساوسامپتنەوە پەیوەندی بە برێنتۆرد کرد

بەفەرمی تامی ئەبراهەم بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک لە رۆماوە پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد


بەفەرمی فابیۆ سیلڤا پەیوەندی بە لاس پاڵماس کرد


بەفەرمی نات فێلیپس لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە دێربی کاونتی کرد


ئالێکسیس سەیلمەیکەرسی بەلجیکی لە میلانەوە پەیوەندی بە رۆما کرد

بەفەرمی دانجوما پەیوەندی بە جیرۆنای ئیسپانی کرد


مەحموود داهوود یاریزانی کوردی رۆژئاوای کوردستان بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی واژۆکرد

بەفەرمی سکۆت مەکتۆمینای لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە ناپۆلی کرد

خێرتراودای هۆڵەندی لە فاینۆردەوە بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆماوەی 5 وەرز پەیوەندی بە لایپیزگ کرد



مانچێستەر یونایتد سێکو کۆنێی تەمەن 18 ساڵان و یاریزانی هەڵبژاردەی مالی گواستەوە


ریال بێتیس بەفەرمی رۆیشتنی نەبیل فەقیر یاریزانی یانەکەی بەرەو جەزیرەی ئیماراتی راگەیاند، بەرامبەر 7 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە خولی پیشەگەرەکانی ئیمارات.

Image

ئێڤەرتن بەفەرمی گواستنەوەی ئۆرێل مالانگا یاریزانی لیۆنی بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک بۆ ریزەکانی راگەیاند.

ستیفان باجێتیچ بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک لە لیڤەرپوولی ئینگلیزییەوە روودەکاتە ریزەکانی رێدوبول سالزبێرگی نەمسایی.

Image

ئینتەر میلان بەفەرمی گرێبەستی تۆماس پالاسیۆس یاریزانی لاوی ئاتلێتیکۆ تالێرێسی راگەیاند. یاریزانە 21 ساڵانەکە بەرامبەر 6.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ روودەکاتە ریزەکانی ئینتەر میلان و لە دڵی بەرگری یاریی دەکات.

Image

ڤیاڕیال بەفەرمی گواستنەوەی خوان بێرنات یاریزانی ئیسپانی لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ ماوەی وەرزێک بۆ ریزەکانی راگەیاند.

Image

ئارسێناڵ بەفەرمی گواستنەوەی نێتۆ گۆڵپارێزی بەڕازیلی لە بۆرنمۆسەوە بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک  بۆ ریزەکانی راگەیاند.

Image

چێڵسی بەفەرمی دیۆردی پێترۆڤیچ گۆڵپارێزی سڕبی یانەکەی بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک بەرەو ستراسبۆرگی فەڕەنسی بەڕێکرد.

Image

ئینزۆ بارانێکیا بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک بەفەرمی لە ئاستۆن ڤیلاوە روویکردە ریزەکانی ڤالێنسیا.

Image

ساوسامتن بەفەرمی گواستنەوەی ئارۆن رامسدەیل گۆڵپارێزی ئارسیناڵی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەی فێنارباهچێی تورکی بەفەرمی گواستنەوەی سۆفیان ئامرابات یاریزانی فیۆرێنتینای ئیتاڵی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

Image

رێنیێر یاریزانی لاوی ریال مەدرید بەفەرمی روویکردە ریزەکانی گرانادا، یاریزانە بەڕازیلییەکە بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک دەچێتە ریزەکانی گارانادا.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button