ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک چارەنووسی یاریزانێکی یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا لە کۆتا لێدوانیدا چارەنووسی یاریزانێکی یەکلاکردەوە.

ئێریک گارسیا، کە هاوینی 2021 مانچێستەر سیتیەوە گواسترایەوە بارسێلۆنا، وەرزی رابردوو بەخواستن نێردرایە ریزەکانی جێرۆنا و دوای کۆتاییهاتنی وەرزەکە گەڕایەوە بارسا. لە گەرمەی بازاڕی گواستنەوەکاندا دەنگۆ هەبوو ناوبراو بەو یانەیە بفرۆشرێت، بەڵام فلیک دڵنیایی دا کە بەرگریکارەکە دەمێنێتەوە و وتی

ئێریک گارسیا لە بارسا دەمێنێتەوە و ئەوەش هەموو چیرۆکەکەیە.

بەرگریکارە 23 ساڵانەکە وەرزی رابردوو رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە سەرکەوتنەکانی وەرزە مێژووییەکانی جێرۆنا. ئەوە و هەروەها بردنەوەی مێدالیای زێڕی ئۆڵێمپیادیش وایکرد متمانەی راهێنەرە ئەڵمانییەکەی بەدەستبهێنێ لە هێشتنەوەی لەگەڵ بلاوگرانا.

هەر لەم مانگەدا چەند جارێک فلیک دڵنیایی دابوو کە پێویستی بە گارسیا دەبێت بۆ هێڵی بەگری و لەگەڵ کارگێڕی یانەکەش ناوی لە ریزی ئەو یایزانەدا دەستنیشانکردبوو کە پێویستی پێیان دەبێ.

بارسا بڕیاریدا؛ وەرزی داهاتوو ئەم یاریزانە لەگەڵیاندا دەبێت، یاریزانێکیشی نزیکە لە رۆیشتن

بابەتی زیاتر

Back to top button