بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جارێکی دیکە سانچۆ بەخواستن دەنێردرێتە دەرەوە

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی جەیدن سانچۆ جارێکیتر بەخواستن ناردنە دەرەوەیەتی بۆ یانەیەکی دیکە.

سانچۆ زستانی رابردوویشی تا کۆتایی وەرز لە دۆرتمۆند بەخواستن بەسەربرد دوای تەقینەوەی کێشەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ. بە گەڕانەوەشی بۆ یارییە دۆستانە ئامادەکارییەکان، ئەگەرچی ناوبراو بانگهێشتی یارییەکان دەکرا، بەڵام وادیارە نەیتوانیوە راهێنەرە هۆڵەندیەکە رازی بکات.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان کە فابریس هاوکینس لە تۆڕی هەواڵی RMC بڵاویکردووەتەوە، مان یو لەگەڵ یوڤێنتوس گەشتووەتە رێککەوتن تا بۆ وەرزێک بەخواستن رووبکاتە خانمەپیرەکە.

لە زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسەدا هاتووە کە رێککەوتنەکە مەرجی کڕینەوەی ناچاریشی تێدایە.

هاوکینس زانیوشیەتی کە خودی یاریزانە ئینگلیزیەکەش بەپەرۆشە بۆ قۆناخە نوێیەکە.

سانچۆ لە هاوینی 2021 بە بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانییەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر یونایتد، بەڵام بە درێسی شەیتانە سوورەکان نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button