ئیتاڵیاگرنگترین

چێزنی لە تەمەنی 34 ساڵی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

چێزنی گۆڵپارێزی بەناوبانگی پۆڵەندی لە تەمەنی 34 ساڵی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

ڤۆیچێچ چێزنی گۆڵپارێزی بەناوبانگی پۆڵەندی دوای 15 ساڵ یاریکردن بڕیاریدا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت و لە تەمەنی 34 ساڵی بەیەکجاریی واز لە یاریکردن دەهێنێت.

گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە لە پەیامێکیدا دووپاتیکردووەتەوە، لەپێناوی زیاتر گرنگیدان بە خێزانەکەی واز لە یاریکردن دەهێنێت، کە گریبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس کۆتایی هات و نزیکبوو بچێتە ریزەکانی یانەیەکی سعوودی.

چێزنی پێشتر لە ریزی یانەکانی برێنتفۆرد، ئارسێناڵ، رۆما یاریی کردووە و لەوەتەی هاوینی 2017 لە ریزی یوڤێنتۆس یاریی دەکرد، لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 11 نازناوی بەدەستهێناوە و لە وەرزی 2013/2014 خەڵاتی دەستەوانەی زێڕینی لە پرێمەرلیگ بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button