ئیتاڵیا

یاریزانێکی میلان پەیوەندی دەکات بە فیۆرەنتیناوە

Yariga App

یاسین عەدلی ناوەڕاستکاری ئەیسی میلان پشکنینی پزیشکی بۆ فیۆرەنتینا ئەنجام دەدات.

یاسین لە دوو یاری سەرەتای وەرزدا، تەنانەت لەسەر کورسی یەدەگیش نەبینرا. ئەمڕۆ جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی بازاڕی گواستنەوەی ئیتاڵیا، رایگەیاند ناوبراو رازی بووە پەیوەندی بە فیۆرەنتیناوە بکات.

هەرچەندە هێشتا ووردەکاری رێککەوتنەکە ئاشکرانەبووە بەڵام بەگووتەی سەرچاوەکە، گواستنەوەی یاسین بە خواستن دەبێت بۆ وەرزێک و پاش ئەوەش ڤیۆلا بژاردەی ئەوەی هەیە بە 11-15 ملیۆن یۆرۆ بیکاتە هەمیشەیی.

عەدلی بە رەگەز جەزائیرییەوە و ناسنامەی فەڕەنسییە. تەمەنی 24 ساڵە و لە 2021 ـەوە یاری بۆ میلان ئەنجام دەدات بەڵام هەمیشە وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرا. دوای هاتنی پاولۆ فۆنسێکاش لە پلانەکانی یانەکە دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button