خولی ئۆرۆگوایی راگیرا پاش کەوتنی یاریزانێک
سەرجەم یارییەکانی خولی ئۆرۆگوایی راگیرا پاش ئەوەی خوان ئیزکیێردۆی ئەستێرەی ناسیۆنال و ئەستێرەی خولی ئۆرۆگوایی لەنێو یاریگادا تووشی نۆبەی دڵ هات.
رووداوە لە یارییەکی جامی لیبەرتادۆرێس هات لە نێوان ناسیۆنال و ساو پاولۆ لە خاکی بەڕازیل، ناوبراو لەنێو یاریگادا لەناکاو لە هۆش خۆی چوو پاشان یانەکەی رایگەیاند تووشی نۆبەی دڵ هاتووە و تا ئێستاش لە بەشی چاودێری وورد دایە بەڵام دۆخی جێگیرە..
Situación de Juan Izquierdo:
De acuerdo con la información brindada por los médicos tratantes del Hospital Albert Einstein de San Pablo, Juan se encuentra estable de su arritmia cardíaca. Permanece sedado en CTI, donde continuará bajo observación durante las próximas 72 horas… pic.twitter.com/DljNbf4Xtz— Nacional (@Nacional) August 23, 2024
دوای ئەوە هەواڵە، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، یەکێتی تۆپی پێی ئۆرۆگوای رایگەیاند بۆ ماوەیەک سەرجەم یارییەکانی خولی وڵاتەکەیان رادەگرن.
ئیزکیێردۆ ی 27 ساڵان، تەواوی ژیانی پیشەگەریی لە خولی ئۆرۆگوایی بەسەر بردووە بەڵام یاریزانێکی ناسراوی وڵاتەکەیەتی. لە مانگی یەکی ئەمساڵدا روویکردە ناسیۆنالی دیارترین یانەی ئۆرۆگوای و یانەکە گەیشتە قۆناغی 16ی لیبەرتادۆرێس و ناسیۆنال 2-0 یارییەکەی دۆڕاند، لەو یارییەی خوان نزیک بوو گیان لەدەست بدات.