یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە سەرەتای دەرکەوتنیدا، زۆر لە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول نزیکبوو.
بەر لە پەیوەندیکردنی رۆناڵدۆ بە مانچێستەر یونایتد لە ساڵی 2003، لیڤەرپوول زۆر لە گواستنەوەی نزیکبوو، بەڵام لەپڕ هاوکێشەکە گۆڕا.
سپۆرتینگ لیسبۆن، هەموو هەوڵی بۆ بەدەستخستنی زۆرترین بڕە پارەی کاش بوو، بۆیە لەگەڵ چەندین یانە خەریکی گفتوگۆ بوو.
جەیمی کاراگێر، ئەفسانەی لیڤەرپوول بۆ یەکەمجار نهێنییەکانی لە بەرنامەی ئۆڤێرلاپ درکاند
کاتێک رۆناڵدۆ پەیوەندی بە مان یونایتدەوە کرد، پێم وابێ زۆر لە لیڤەرپوول نزیکبوو.
ئەوکاتە جێرارد هولیێ، راهێنەر بوو و فیڵ تۆمسن، یاریدەدەری راهێنەرە فەڕەنسییەکە بوو، تۆمسن لەبارەی رووداوەکە بە سکای سپۆرتس-ی گوتووە
قسەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ دەکرد، کەچ لەپڕ سکای سپۆرتس هەواڵێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و باسی گواستنەوەی رۆناڵدۆی بۆ مانچێستەر یونایتد کرد، پێم وایە لە گفتوگۆکان خێرا نەبووین. ئەوکاتە زۆر پێویستیمان بە یاریزانێکی وەکو رۆناڵدۆ بوو.
لیڤەرپوول ئەوکاتە تەنیا بڕی چوار ملیۆن پاوەندی پێشکەشی سپۆرتینگ لیسبۆن کردبوو، بۆیە مانچێستەر یونایتد خێراتر ئۆفەرەکەی بەرزکردەوە و گواستیەوە.
رۆناڵدۆ لە دوو کاتی جیاوازدا، 346 یاری لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کرد و خاوەنی 135 گۆڵ و 64 ئەسیستە.
کریستیانۆ بەدرێژایی کاروانی وەرزشی، یاری بۆ یانەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن، مان یونایتد، ریال مەدرید، یوڤێنتوس و ئێستاش بۆ نەسڕ کردووە.