ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نێیمار دا سیلڤا دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

هانزی فلیک یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەی سپۆرت هەوڵێکی شکستخواردووی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە بڵاویکردووەتەوە، لەم هاوینە نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی خۆی پێشکەش بە بارسێلۆنا کردووە، هەوڵیداوە بگەڕێتەوە یانە کاتالۆنییەکە بەڵام هانزی فلیک داواکەی رەتکردووەتەوە.

بارسێلۆنا لەم هاوینە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی باڵجی چەپ چڕکردووەتەوە، نێیمار ئەوەی بە دەرفەت زانیووە و داوای لە ئیدارەی یانەکە کردووە جارێکی دیکە دەرگای بەڕوودا بکەنەوە، بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەکە بیرۆکەکەی رەتکردووەتەوە.

نیکۆ ویلیماس بژاردەی سەرەکی بارسێلۆنایە، بەڵام ئەستێرە ئیسپانییەکە رەتیکردەوە لەم هاوینە پەیوەندی بە یانەکە بکات، بۆیە بارسا پەنای بۆ بژاردەی دیکە بردووە.

فێدریکۆ کیێزای ئیتاڵی بژاردەیەکی دیکەی یانەکەیە، یاریزانەکە بەڵێی بۆ بارسا کردووە و تێچووی گواستنەوەی 10 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، رافایل لیاوی پۆرتوگالیش یەکێکی دیکەیە لە بژاردەکانی یانەکە، بەڵام ئەستەمە لەم هاوینە میلان دەستبەرداری ببێت.

بەگوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەکە بارسێلۆنا تاوەکو کۆتا رۆژی مێرکاتۆی هاوینە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی باڵی چەپ بەردەوام دەبێت. بەڵام ئەوە دووپاتکراوەتەوە نێیمار بەهیچ شێوەیەک ناگەڕێتەوە یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button