یاریگا –
مێسی مووچەی ساڵانەی یەک ملیار یۆرۆی رەتکردووەتەوە، بۆیەکەمجار وردەکاریی ئۆفەرەکەی یانە سعوودییەکە بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئاشکرا دەبێت.
کەناڵی فۆکس سپۆرتی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی ئەو ئۆفەرەی هاوینی 2023 یانەی هیلالی سعوودی پێشکەشی لیۆنێل مێسی کردبوو، هەفتانە لیۆ 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ مووچەی وەردەگرت، بە مووچە و پاداشتە داراییەکانی مێسی ساڵانە 900 ملیۆن یۆرۆ بۆ یەک ملیار یۆرۆی لە یانە سعوودییەکە وەردەگرت.
مێسی دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هات، هاوینی 2023 لەلایەن هیللای سعوودییەوە ئۆفەری پێشکەش کرا و دەنگۆی گەڕانەوەشی بۆ بارسێلۆنا هەبوو، بەڵام هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی واژۆکرد و تاوەکو 2025 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی ئەهلی سعوودی ئۆفەرێکی بە بڕی یەک ملیار یۆرۆ پێشکەشی ریال مەدرید کردووە، بۆ ئەوەی دەستبەرداری ڤینیسیۆس جۆنیۆر بێت، کە یانەکانی هیلال و ئەهلی و ئیتیحاد و نەسڕ لەلایەن سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعوودییەوە خاوەندارییەتی دەکرێن.