دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مان یونایتد و چێڵسی دوو یاریزان دەگۆڕنەوە و ئۆسیمین نزیکە لە پرێمەرلیگ
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
چێڵسی خۆی بۆ ئەستێرەیەکی ئینگلیزی مەڵاس داوە، رەحیم ستێرلینگ خەریکە دەچێتە لەندەن و کریستال پاڵاس هێرشبەرێکی ئارسیناڵی دەوێت…
چێڵسی ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ دەکات و لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد چاوی بڕیوەتە رەحیم ستێرلینگ – تێلێگراف
چێڵسی گفتوگۆکانی لەگەڵ ناپۆلی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین دەستپێکردەوە – سکای سپۆرتس
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە خێرایی سکۆت ماکتۆمینای بفرۆشێتە ناپۆلی، تاوەکو وەبەرهێنانی لە گواستنەوەی مانوێل ئوگارتێ، یاریزانی پاریس سانجێرمان بکات – ESPN
کریستال پاڵاس دەیەوێت ئۆفەرێک پێشکەشی ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری ئارسیناڵ بکات – ئاتلێتیک
نۆتینگهام فۆڕێست ئۆفەرێکی بەبڕی 29.7 ملیۆن پاوەند پێشکەشی سانتیاگۆ خیمینێز، هێرشبەری فاینۆرد کردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ
ناپۆلی هیواخوازە لەم هەفتەیەدا بیڵی گیلمۆر، یاریزانی برایتن بگوازێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ
مات ئۆڕایلی، ناوەڕاستکاری سێڵتیک ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی دەکات و دەبێتە یاریزانی برایتن – سکای سپۆرتس
مانچێستەر سیتی چاوی بڕیوەتە ئۆری ئۆسکارسن، هێرشبەری 19 ساڵانی کۆپنهاگن – ئاتلێتیک
لە دوای گەڕانەوەی ئیلکای گوندۆگان، مانچێستەر سیتی ئامادەیە دەستبەرداری ماتیوس نونێس بێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر