بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ لووکمان لەگەڵ یانەیەکی گەورەی ئەوروپا گەشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

چاوەڕوانییەکە بۆ ئادێمۆلا لووکمان کۆتایی هات  و ئەوەی خۆی ویستی نزیکە لە هاتنەدی.

ئەستێرە نەیجیریەکە سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا برد کاتێ لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ بە هاتریکێک لیڤەرکۆزنە خەیاڵییەکی چابی ئالۆنسۆی تێکشاند و ئاتاڵانتای کرد بە پاڵەوان.

هەر لەو کاتەوە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا لەوانە پاریس سان جێرمان و ئارسیناڵ نیازیان لە گواستنەوەی پیشاندا. بەڵام وا دیارە لووکمان پایتەختی فەڕەنسای هەڵبژاردووە لەبری چوونی پۆ پایتەختی بەریتانیا.

بەگوێرەی زانیارییەک کە ئێستا فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس بڵاویکردەوە، لووکمان لەگەڵ پی ئێس جی گەشتووەتە رێککەوتنی تەواوەتی زارەکی.

وەک ئەو رۆژنامەنووسە بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرە 26 ساڵانەکە دەیەوێ بەزووترین کات پەیوەندی بە پاریسەوە بکات. بەڵام گفتوگۆی هەردوو یانە لەم ساتەدا وەستاوە بۆ گرێبەستکردێنی هەمیشەیی.

ئەو یاریزانە بەجۆرێک سوور بوو لە رۆشتن لە ئاتاڵانتا و پەیوەندیکردنی بە پاریسەوە، تەنانەت داوای لە گاسپەرینی راهێنەر کرد بۆ یەکەم یاریی وەرزەکە بەرانبەر لێچێ بانگهێشت نەکات، هەرواش روویدا.

لووکمان لەگەڵ ئاتاڵانتا لە لە 31 یارییدا لە سێریائەی توانی 11 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 7 ئەسیست. لە یۆرۆپالیگیش کە نازناوەکەیان بردەوە، رۆڵێکی باڵای هەبوو کە توانی لەو 11 یارییەی تێیدا بەشداربوو، 5 گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button