ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەواڵێکی ناخۆش لە تریپیێرەوە بۆ هاندەرانی نیوکاسڵ یونایتد

''بەدوای شوێنگرەوەیەک دەگەڕێن''

Yariga App

یاریگا –

کیران تریپیێر دەیەوێت نیوکاسڵ یونایتد جێبهێڵێت.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، تریپیێر بە دەستەی کارگێڕی یانەکەی راگەیاندووە، دەیەوێت بەر لە داخرانی دەرگای گواستنەوەکانی ئەم هاوینە، قەڵای سەینت جەیمس پارک جێبهێڵێت.

تریپیێر لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە یانەکەی تاینسیسایدەوە کرد، لەو ساتەوە رۆڵێکی باڵای لە یانەکە گێڕا و بووە کاپتنی تیمەکە.

لە یاری کردنەوەی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ، تریپیێر یاریزانی یەدەکی یارییەکەی بەرامبەر ساوسامتن بوو، ئێدی هاو، راهێنەری ماگپایس، یاری بە تینۆ لیڤرامێنتۆ لە شوێنی تریپیێر کرد.

مانگی داهاتوو تەمەنی بەرگریکاری پێشووی ئاتلێتیکۆ مەدرید و تۆتنهام هۆتسپێرز دەبێتە 34 ساڵ و هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، تریپیێر بێزار بووە.

لە سەرەتای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، ئێڤەرتن گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ تریپیێردا کرد. یانەکەی مێرسیساید نیازی گواستنەوەی کیرانی بە خواستن هەبوو، بەڵام گفتوگۆکان وەستان.

پێشتر تریپیێر و شۆن دایچ، راهێنەری ئێڤەرتن لە ساڵانی نێوان 2012-2015 بەیەکەوە لە بێرنلی کارییان کردووە.

لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی رابردوودا، بایرن میونشن هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی تریپیێردا، بەڵام نیوکاسڵ بیرۆکەی دەستبەرداربوون لە تواناکانی کیران، قبووڵ نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button