ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێكی دیكە دەیەوێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت

بارسا نرخی یاریزانەكە دیاری دەكات...

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد ئاندرێس كریستێنسن ئەستێرەی دانیماركی یانەی بارسێلۆنا ئیسپانی دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

كریستێنسن لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی چێڵسیەوە بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

گرێبەستەكەی كریستێنسنی 28 ساڵان لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، كریستێنسن دەزانێت لەم وەرزەدا كەمتر پشتی پێدەبەسترێت، بۆیە ئامادەیە ریزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، نیوكاسڵ یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی ئەستێرە دانیماركیەكە دەدات.

هەروەها بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا ئامادەیە بە 25 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری كریستێنسن ببێت.

وەرزی رابردوو كریستێنسن بەشداری لە 42 یاریدا كرد و توانی سێ گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button