بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ پاولۆ دیبالا پەیوەندی بە خولی سعودیەوە دەكات

بە گرێبەستێك بۆ ماوەی سێ ساڵ...

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ دیبالا، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی رۆمای ئیتاڵی پەیوەندی بە ریزەكانی قادسیەی سعودیەوە دەكات.

دیبالا کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە، هاوینی 2022 دوای تەوابوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس، بە گرێبەستێکی ئازاد رووی لە ریزەکانی رۆما کرد.

گرێبەستەكەی دیبالا لەگەڵ رۆما لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی جیانلوكا دی مارزیۆ، پاولۆ دیبالا رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە ریزەكانی قادسیەی سعودیەوە بكات.

هێرشبەرە ئەرجەنتینیە تەمەن 30 ساڵانەكە بە گرێبەستێك بۆ ماوەی سێ ساڵ و موچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە قادسیەوە دەكات.

دیبالا لە ماوەی سێ ساڵدا لەگەڵ یانە سعودیەكە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

قادسیە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە ئۆبامیانگ، ناچۆ و خیمینێزی گواستووەتەوە ریزەكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button