ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی نێرێس پەیوەندی بە ناپۆلی کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی دەیڤد نێرێسی بەرازیلی پەیوەندی بە ناپۆلی ئیتالی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی ناپۆلی بڵاویکردووەتەوە، دەیڤد نێرێسی یاریزانی بێنفیکا گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ ناپۆلی واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانە ئیتالییەکەیە.

گرێبەستی یاریزانە بەرازیلییەکە لەگەڵ ناپۆلی بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێت و نێرێس تا هاوینی 2029 درێسی یانە شین پۆشەکەی سێریا ئەی دەپۆشێت، تێچووی گواستنەوەی یاریزانەکەش 30 ملیۆن یۆرۆیە.

هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵانییەکە یاریی بۆ یانەکانی ئایاکس، بێنفیکا، شاختار و ساوپاوڵۆ کردووە، بەشداری 281 یاریی کردووە، 74 گۆڵی کردووە و 69 گۆڵی دروستکردووە. بەدرێسی هەڵبژاردەی بەرازیلیش لە هەشت یاریی گۆڵێکی کردووە.

نازناوێکی کۆپا ئەمێریکا، سێ نازناوی خولی هۆڵەندی، دوو نازناوی جامی هۆڵەندا و نازناوێکی خولی پۆرتوگالی بەدەستهێناوە

بابەتی زیاتر

Back to top button