ئینگلتەراگرنگترین

باشترینەکانی یەکێتیی یاریزانانی پیشەگەری ئینگلتەرا دیاریکران

Yariga App

یاریگا-

ئەمشەو لە ئاهەنگێکدا لەلایەن یەکێتیی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەراوە خەڵاتەکانی وەرزی پێشووی پرێمەرلیگ دابەشکرا.

بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک یاریزانێکی مانچێستەر سیتی خەڵاتی باشترین یاریزانی بردەوە، لە کاتێکدا وەرزی رابردوو ئێرلینگ هالاند خەڵاتەکەی بەدەست هێنا،ئەم جارەیان فیل فۆدین وەکو باشترین یاریزانی وەرزی پرێمەرلیگ دیاریکرا.

هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو درا بە ئەستێرەی چێڵسی کۆل پاڵمەر.

لە کۆتایشدا باشترین پێکهاتەی وەرزی پێشووی پرێمەرلیگ دیاریکرا، تێیدا یاریزانەکانی ئارسیناڵ باڵادەست بوون، پێنج یاریزانی ئەو یانەیە لە نێو پێکهاتەداکە بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button