کوردستانگرنگترین

فەرمی؛ وادەی دەستپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بەفەرمی بڕیاریدا رۆژی پێنج شەممە 7\11\2024 وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێدەکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فیدراسیۆنی تۆپی پێ بڕیاردرا رۆژی 7ـی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ئەمساڵ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستپێبکات، کە وابڕیارە بە بەشداریی 16 یانە خولەکە بەڕێوە بچێت.

وەرزی رابردوو کۆتایی مانگی ئەپرێل/نیسان کۆتایی هات و یانەی ئاکرێ بۆیەکەمجار بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان و شێروانە پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

خولی نایابی کوردستان لەوەتەی ساڵی 2005 لەسەر ئاستی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، زێرەڤانی خاوەنی زۆرترین نازناوە لەسەر ئاستی یانەکان و چوار جار بووەتە پاڵەوانی خولەکە، هەولێر و پێشمەرگەی هەولێریش سێ جار نازناوەکەیان بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button