ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ گوندۆگان یانەی داهاتووی هەڵدەبژێرێت

ئیلکای بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەی ئیلکای گوندۆگان نزیکە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، یاریزانی بارسێلۆنا دەیەوێت بگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی و تەواوی ئۆفەرەکانی دیکەی وەلاناوە.

بارسێلۆنا ئامادەیە چوونە دەرەوەی گوندۆگان ئاسان بکات، چونکە ناتوانێت چیدیکە بەرگەی بەرزی مووچەی گوندۆگان بگرێت.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا گوندۆگان و مان سیتی گفتوگۆیان لەسەر مەرجەکانی کەسی نەکردووە، بەڵام پێپ گواردیۆلا و گوندۆگان قسەیان لەبارەی گواستنەوەکە کردووە.

گرێبەستی گوندۆگان لە هاوینی ساڵی 2026 لە بارسێلۆنا بەسەردەچێت، بەڵام پێدەچێت لەم هەفتەیەدا هەموو شتێک کۆتایی پێبهێت و بگەڕێتەوە ریزەکانی پاڵەوانی ئینگلتەرا.

گوندۆگان پێنج نازناوی پرێمەرلیگ، دوو جامی FA و چامپیۆنزلیگێکی لە ماوەی حەوت ساڵدا لەگەڵ مان سیتی بەدەستهێنابوو.

گوندۆگان لە هاوینی ساڵی 2017 لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد. گوندۆ 188 یاری لەگەڵ سیتیزنز کرد و رۆڵێکی باڵای لە پێکهاتەی گواردیۆلادا هەبوو.

ئیلکای لە هاوینی رابردوودا، بە گواستنەوەیەکی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد. لە وەرزێکدا پێنج گۆڵ و 9 ئەسیستی لە 36 یاریدا هەبوو.

بەهۆی کێشەکانی داراییەوە، بارسێلۆنا ناچاربوو دەستبەرداری هەریەکە لە عوسمان دێمبێڵی، ئانتوان گریزمان و لیۆنێل مێسی بوو.

چوونە دەرەوەی گوندۆگان، رێگەی تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ لە لالیگا ئاسان دەکات و رەنگە بەشداری لە یاریی داهاتووی بارسا بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button