ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی دیار بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

ماڵئاوایی لە یانەی خەونەکانی دەکات

Yariga App

یاریگا –

سپۆرتینگ لێسبۆنی پۆرتوگالی لە گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکی نزیکدەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی رێلێڤۆ ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، سپۆرتینگی پۆرتوگالی لە گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکی یاریزانی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە، چەند کاتژمێری داهاتووش یەکلاکەرەوە دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ، دێکۆی بەرێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا گەشتی پۆرتوگالی کردووە تا لەگەڵ یانە پۆرتوگالییەکە رێکبکەوێت، بەهۆی مووچە زۆرەکەی گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ سپۆرتینگ ئاسان نییە بەڵام یانەکە سوورە لەسەر بەدەستهێنانی.

سپۆرتینگ ئۆفەرێکی بەبڕی 20 ملیۆن و بڕێک پارەی دیکە بەشێوەی زیادکراو پێشکەش بە یانە کاتالۆنییەکە دەکات بەڵام بارسا داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات، گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

بارسا لەم وەرزە بەدەست تۆمارنەکردنی ناوی یاریزانانی دەناڵێنێت، تا ئێستا نەیتوانیووە ناوی یاریزانە بەرازیلییەکە تۆماربکات، دانی ئۆلمۆی ئیسپانیش یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی بەهۆی تۆمارنەکرانی ناوی، لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا بێبەش بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێلێڤۆ، سەرەڕای دەستبەرداربوون لە ڤیتۆر رۆکی، هێشتا کێشەی ناو تۆمارنەکرانی یاریزانانی بارسێلۆنا چارسەر نابێت و یانەکە پێویستی بە زیاتر کەمکردنەوەی مووچەی تێکڕای تیپەکەی دەبێت.

ڤیتۆر رۆکی لەگەڵ بارسێلۆنا

رێلێڤۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پرێمەرلیگ هەردوو یانەی ئێڤەرتن و بۆرنمس هەوڵیان بۆ گواستنەوەی رۆکی داوە، بەڵام یاریزانەکە پەیوەندیکردن بە لیسۆن بە شیاوتر دەزانێت.

رۆکی لە زستانی رابردوو بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیکۆ پاراناینسێی بەرازیلییەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام بە درێسی یانە کاتاۆنییەکە تەنیا 353 خولەک یاریی کرد و 2 گۆڵی تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button