ئیسپانیاگرنگترین

كاردانەوەی ئانچێلۆتی دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر مایۆركا

Yariga App

یاریگا –

كاردانەوەی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر مایۆركا.

شەوی رابردوو مایۆركا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی لالیگا.


گۆڵەكەی مەدرید لەلایەن رۆدریگۆ بەشێوەیەكی نایاب لە خولەكی 13 تۆمار كرا و ڤێدات موریكی بە لێدانی سەر لە گێمی دووەم و لە خولەكی 53 ئەنجامەكەی بۆ خاوەن ماڵ یەكسان كردەوە.

لە كۆتا خولەكەكانی كاتی زیادكراودا ناوبژیوان كارتی سووری بەرووی فێرلاند مێندی بەرگریكاری فەڕەنسی ریال مەدرید بەرز كردەوە.

لێدوانەكانی ئانچێلۆتی دوای یارییەكەیان بەرامبەر مایۆركا:

بە شێوەیەكی باش دەستمان بە یارییەكە كرد، بەلام لە گێمی دووەمدا هاوسەنگیمان لەدەستدا دەكرا یارییەكە بدۆڕێنین.

لە كاتێك لە كاتەكانی یارییەكەدا هەستم كرد كە یارییەكە دەدۆڕێنین، لە دۆڕان رزگارمان بوو، یاریزانانی مایۆركا بە خێراییەكی زۆر هێرشی هەڵگەڕاوەیان دەبرد و لە گێمی دووەم زۆر باش بوون.

دەبێت زۆر شت باش بكەین بۆ ئەوەی بە باشی بەرگری بكەین، ئێمە تیمێكی هێرشبەرین، بەڵام هاوسەنگی پێوویستە، لایەنی بەرگریمان باش نەبوو، كاتێك تۆپمان لەدەست دەدا رووبەرووی كێشە دەبووینەوە.

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو یانە شاهانەكە یەكەم یاری وەرزی نوێی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی دەكات و لەو یارییەدا میوانداری ڤایادۆلید دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button