عێراقگرنگترین

زاخۆ به‌هۆی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێنج رۆژ كه‌مپه‌ مه‌شقییه‌كه‌ی لە توركیا دواده‌خات

Yariga App

یاریگا –

بڕیاره‌ یانه‌ی زاخۆ وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ وه‌زری نوێێ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق كه‌مپێكی مه‌شقی له‌ توركیا بكاته‌وه‌، به‌ڵام كه‌مپه‌كه‌ی دواده‌خات.

تەڵال بەلوشی راهێنەری زاخۆ به‌ ماڵپه‌ری یانه‌كه‌ی رایگەیاند، بڕیاربوو رۆژی 20ی ئەم مانگە تیپه‌كه‌مان گەشتی تورکیا بکات بۆ ئەوەی وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێی کەمپێک بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام بڕیارماندا پێنج رۆژ كه‌مپه‌ دوابخه‌ین.

راهێنەرە قه‌ته‌ریه‌كه‌  ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپی مەشقەکه‌مان لە 25 ی مانگ ده‌كرێت، هۆکاری دواخستنەکەش هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه‌مان ئەمجەد عەتوان و عەلی کازم، بانگهێشتی هه‌لبژارده‌ی عێراق كراون ده‌مانه‌ێت هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌ له‌گه‌ڵمان بن.

سەبارەت بە ئاماده‌كاری یانه‌كه‌ بۆ وه‌رزی نوێ، تەڵال بەلوشی گوتی، رۆژانە دوو یەکەی مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین، راهێنانی جەستەیی له‌ بەیانیان و تەکنیکیش ئێواران.

یانه‌ی زاخۆ له‌ وه‌ری رابردووی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق 67 خاڵی كۆكرده‌وه‌ پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا، له‌م وه‌رزه‌  گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ حه‌فت یاریزان واژۆ كردووه‌ و گرێبه‌ستی 10 یاریزانیشی نوێكردۆته‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی له‌ وه‌زری رابردوو باشتر بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button