دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی دەستپێکرد بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئاتالانتا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی یاریزانی زیاتر بۆ ریزەکانی پێش ئەوەی دەرگای میرکاتۆ دابخرێت.

لەم هاوینە تا ئێستا مان یو چوار یاریزانی گواستووەتەوە ئەوانیش جۆشوا زیرکزی، لێنی یۆرۆ، ماتیاس دی لیخت و نوسەیر مزراوین. ئەوەی یەکەمیان هێرشبەرە و سیانەکەی کۆتایی لە هێڵی بەرگری یاری دەکەن، هەربۆیە لە ئێستادا ئامانجیانە ناوەڕاستکارێک بۆ تیمەکەی ئێریک تێن هاخ زیادبکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی، مانچێستەر یونایتد چووەتە گفوتگۆوە بۆ گواستنەوەی ئێدەرسنی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی ئاتالانتا.

ئەو سەرچاوەیە بڕی پارەکەی ئاشکراکردووە و باس لەوە دەکات تێچووی یاریزانە بەڕازیلیەکە 51 ملیۆن پاوەند دەبێ.

ئەو یاریزانە 25 ساڵانە لەوەتەی هاوینی 2022 درێسی یانە ئیتاڵیەکە دەپۆشێت و وەرزی رابردوو لە 36 یاریی خولی ئیتاڵی 6 گۆڵ و ئەسیستێکی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button