ئینگلتەراگرنگترین

سەڵاح ژمارەیەکی مێژوویی پریمەرلیگی شکاند

Yariga App

محەمەد سەڵاح ئەستێرەی لیڤەرپوول لە یەکەم هەفتەدا سەرکردایەتی بردنەوەی یانەکەی کرد و هەروەها بووە خاوەنی ریکۆردێکی مێژوویی پریمەرلیگ.

لیڤەرپوول لە یەکەم یاری فەرمیدا لەگەڵ ئارنێ سلۆت بە ئەنجامی 2-0 شکستی بە ئەپسویچ تاونی میوانی خولەکە هێنا و سەڵاح بە گۆڵ و ئەسیست بەشداری هەردوو گۆڵەکەی کرد.

سەڵاح بەو گۆڵە بوو بە یەکەم یاریزان کە بتوانێت لە یەکەم یاری وەرزدا ، نۆ گۆڵ تۆماربکات. هەروەها تاکە یاریزان 14 بەشداری  گۆڵی هەبێت لە هەفتەی یەکەم دا.

ئەستێرە موسڵمانەکە لە 2017دا روویکردە ئەنفیڵد و ئەو ریکۆردەی لە ماوەی لە هەشت وەرزی جیاوازدا تۆمارکرد. هەروەها بە یارییەکەی ئەمڕۆ گەیشتە یاری ژمارە 350 لەگەڵ لیڤەرپوول

بابەتی زیاتر

Back to top button