بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو هەولێر چارەنووسی محەمەد موحسین یەکلادەکاتەوە

بەندێکی گرێبەستەکەی بووەتە خاڵی ناکۆکی

Yariga App

یاریگا –

لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو هەولێر چارەنووسی محەمەد موحسین یەکلادەکاتەوە و بەندێکی گرێبەستەکەی بووەتە هۆی خاڵی ناکۆکی هەردوولا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر لەگەڵ محەمەد موحسین ناوەڕاستکاری یانەکەی لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام بەهۆی بەندێکی گرێبەستەکەی تاوەکو ئێستا هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

محەمەد موحسین وەرزی رابردوو بۆ ماوەی ساڵێک بەرامبەر 130 ملیۆن دینار گرێبەستی لەگەڵ هەولێر واژۆ کردبوو، بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی کە دواتر زیادکراوە، ئەم وەرزە دەبێت یانەکەی قەڵاومنارە لەو بڕە پارەیە زیاتر بەو یاریزانە بدات.

یاریگا زانیویەتی، یانەی هەولێر نایەوێت بچێتە ژێر باری ئەو بەندەی گرێبەستەکەی و ئامادە نییە هێندە بەو یاریزانە بدات، بەڵام ئەگەر زەردپۆشەکان گرێبەستەکەی هەڵبوەشێننەوە ناچار دەبن 10 ملیۆن دینار لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن، چونکە ئەو یاریزانە ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە.

هەولێر تاوەکو ئێستا بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی هەڵۆ فایەق، رەوا یوسف و هێلیۆ مۆنتێرۆی راگەیاندووە و وابڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 18:00 یانەکە یەکەم یەکەی مەشق و راهێنان بۆ وەرزی نوێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button