بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

یانەیەکی خولی نایابی عێراق شەش یاریزانی کورد دەگوازێتەوە ریزەکانی

ئەمڕۆ گرێبەستەکانیان واژۆ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو شەش یاریزانی کورد دەگوازێتەوە ریزەکانی و ئەمڕۆ گرێبەستەکانیان واژۆ دەکەن.

بەگویڕەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی ناسڕیە لەگەڵ شەش یاریزانی کورد گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەمڕۆ سەرجەمیان گرێبەستەکانیان واژۆ دەکەن و بۆ وەرزی داهاتوو لە خولی نایابی عێراق درێسی یانەکە دەپۆشن.

یانەی ناسڕیە 6 یاریزانی کورد دەباتە ریزەکانی
یانەی ناسڕیە 6 یاریزانی کورد دەباتە ریزەکانی

هەریەکە لە دلێر حاتەم گۆڵپارێزی هەندرێن، بارزان یوسف گۆڵپارێزی برایەتی، هەردی سیامەند گۆڵپارێزی هەولێر، محەمەد شێرزاد بەرگریکاری هەندرێن، هێمن نازم ناوەڕاستکاری هەندرێن و گۆران عیماد بەرگریکاری پێشووی پێشمەرگەی هەولێر روودەکەنە ریزەکانی یانەی ناسڕییە و ئەو شەش یاریزانە کوردە بۆ وەرزی نوێێ خولی نایابی عێراق بەشێک دەبن لە پێکهاتەی یانەکە.

یاریگا زانیویەتی، جگە لەم شەش یاریزانە ناسڕیە نزیکە چەند یاریزانێکی دیکەی کورد بباتە ریزەکانی کە رەوەند عەبدولخاڵق بەڕێوەبەری هونەری یانەکەیە و لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکەش لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بیانگوازێتەوە یانەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button