ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری ئارسیناڵ V وۆلڤز; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەم ئێوارەیە، یاریگای ئیماڕات لە باکووری لەندەن، رەوڕەوەی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ لەلایەن ئارسیناڵەوە دەخرێتەوە جووڵە، کاتێک میونداری وۆلڤز دەکات.

پیاوانی میکێل ئارتێتا نایانەوێت هەڵەکانی وەرزی رابردوو دووبارە بکەنەوە و چاوییان لە بردنەوەی نازناوەکەیە، لەلایەکی دیکەوە، پیاوانی گاری ئۆنیڵ، ئامانجییان 10 پلەی پێشەوەی پرێمەرلیگە.

لە وەرزی رابردوودا، ئارسیناڵ زۆر لە بردنەوەی نازناوەکە نزیکبوو، بەڵام لە کۆتا گەڕەکاندا، مانچێستەر سیتی گەڕایەوە نێو رکابەرییەکانی بردنەوەی نازناوەکە و نەیهێشت ئارسیناڵ دوای 19 ساڵ، بە نازناوەکە شادببێتەوە.

ئارسیناڵ تیمێکی تۆکمە و بەهێزی بۆ ئەم وەرزە ئامادەکردووە، چەند یاریزانێکی نوێی گواستووەتەوە و ئێستاش خەریکی گواستنەوەی میکێل مێرینۆ، بەرگریکاری ریال سۆسیدادن.

لەم مانگەدا ئارسیناڵ دوو یاری دۆستانەی لە یاریگای ئیماڕات کردووە، هەردوو یارییەکەشی لە بایەر لیڤەرکوزن (4-1) و ئۆڵێمپیک لیۆن (2-0) بردەوە.

ئارسیناڵ زیاتر لە 10 ساڵە کاتژمێر 17:00 بە کاتی هەولێر (15:00 بە کاتی لەندەن) وەرزی نوێی دەستپێنەکردووە و دواجار 3-1 بە ئاستۆن ڤیلا لە ساڵی 2013 دۆڕا.

پڕۆفایڵی یاریی وۆڵڤز – ئارسیناڵ / لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

وۆلڤز خۆی وەک تیمێکی رکابەری توند لە پرێمەرلیگ پیشانداوە، یەکێکە لەو یانانەی لە زۆنی دابەزین دوورە و رکابەری لەسەر 10 پلەکەی پێشەوە دەکات.

وۆڵڤز لە سێ وەرزی رابردوودا، یاری یەکەمی پرێمەرلیگی نەبردووەتەوە، بەڵام پیاوانی ئۆنیڵ دەیانەوێت ئەم هزرە بگۆڕن و ئەم وەرزی جیاواز. بێت، هەرچەندە ئەرکییان لە باکووری لەندەن قورس دەبێت.

وۆلڤز لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2020ەوە لە ئارسیناڵی نەبردووەتەوە، ئەمەش ئامارێکی نەرێنی یانە زەردپۆشەکانە.

هەواڵی دوو یانەکە

هەریەکە لە کیران تێرنێی، تاکێهیرۆ تۆمیاسو بەهۆی پێکانەوە بەشداری پێکهاتەکەی میکێل ئارتێتا ناکەن، هەروەها جورێن تیمبەریش بەهۆی پێکان دەمێکە دوورکەوتووەتەوە.

پێشبینی بەشداریکردنی ریکاردۆ کالافیۆری لە یەکەم یاری پرێمەرلیگدا دەکرێت، سەرەڕای ئاست بەرزی ئۆلێکساندر زینچێنکۆ لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێدا.

یارییەکەی ئەمڕۆ رەنگە ببێتە یەکەم یاری دەیڤد رایا وەک یاریزانی هەمیشەیی ئارسیناڵ، ئەمەش دوای تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی لە برێنتفۆردەوە.

وۆلڤز لە تواناکانی نێڵسن سێمێدۆ، بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا بێبەش دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوا یاری وەرزی رابردوودا لە بەرامبەر لیڤەرپوول، بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، بەمەش بەشداری لە سێ یاری یەکەمی وەرزدا ناکات.

هەریەکە لە مات دۆهێرتی، پێدرۆ لیما، ماتیوس کونها، دانیێل پۆدێنس، ماریۆ لێمینا و یۆرگن لارسن لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و بەشداری یارییەکە دەکەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئارسیناڵ: رایا؛ وایت، سالیبا، گابریێل، زینچێنکۆ؛ ئۆدیگارد، پارتی، رایس؛ ساکا، هاڤێرتز، مارتینێلی

وۆڵڤز: سا؛ دۆهێرتی، مۆسکێرا، تۆتی، ئایەت نوری؛ سارابیا، لێمینا، گۆمێس، پۆدێنس؛ کونیا، هوانگ

بابەتی زیاتر

Back to top button