مان سیتی لاوێکی بەهرەمەند دەگوازێتەوە
یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێ ریزەکانی بە لاوی بەهرەمەند پرتر بکات و ئەم جارە لە دیڤین موباما نزیکبووەتەوە.
جگە لە سیتی، ئۆڵێمپیک لیۆن و یانەکانی خولی پۆرتوگالیش چاویان لە یاریزانە 19 ساڵانەکەیە و گفتوگۆشیان لەگەڵ کردووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانە ئینگلیزیەکە نزیکترین لە گواستنەوەی.
🚨🔵 EXCL: Man City to sign one more talent as they close in on Divin Mubama deal.
OL and Famalicão were in talks but City hijack move as they see Mubama as homegrown player who could develop with right pathway.
Mubama will be in Manchester this season then potential loan. pic.twitter.com/oEwhy4qt7w
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 15, 2024
موباما لە هێڵی هێرشبەریی یاریدەکات و خاوەنی هەستێکی گۆڵکردنی زۆر باشە.
لاوە ئینگلیزیەکە لە ئەکادیمیاکانی وێستهام گەورەبووە و لەوەتەی نۆڤەمبەری ساڵی 2022 سەرخراوە بۆ ریزی یەکەمی یانەکە. بەڵام کۆتایی وەرزی رابردوو گرێبەستەکەی هەڵوەشێنرایەوە.
رۆمانۆ نووسیویەتی کە سیتیزنس ئەو وەک بەهرەیەکی نێوخۆیی دەبینن و باوەڕیان وایە زۆر بە زوویی و لەسەر رێگەی دروست لەگەڵ سیتی گەشە دەکات.
بەپێی قسەی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، ئەم وەرزە بێتەوە موباما دەبێتە یاریزانی مان سیتی و رەنگە دواتر بە خواستن بینێرنە دەرەوە.