ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ کاڵڤن فێلیپس مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت

کێبڕکێی نێوان فولهام ئێڤەرتن و ئیپسویچ تاون کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

کاڵڤن فێلیپس مانچێستەر سیتی جێدەهێڵیت و پەیوەندی ئیپسویچ تاون دەکات.

ماڵپەڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، کاڵڤن لەگەڵ یانەی ئیپسویچ تاون گەیشتووەیە رێککەوتنی کۆتایی و ئەمڕۆ پشکنینەکانی پزیشکی بۆ دەکرێت و دەبێتە یاریزانێکی نوێی یانەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، گرێبەستەکەی فێلیپس لەگەڵ ئیپسویچ تاون بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک دەبێت، هیچ بژاردەیەکی کڕینەوەی هەمیشەیی لەخۆ ناگرێت.

هەر لە پرێمەرلیگ و هەردوو یانەی فولهام و ئێڤەرتن هەوڵێکی زۆریان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەدا، بەڵام ئیپسویچ کێبڕکێیەکەی بردەوە و یاریزانەکەی گواستەوە.

فێلیپس لە زستانی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد، بەڵام تەنیا شەس مانگی لەگەڵ هامەرز بەسەربرد و گەڕایەوە سیتیزن، بە درێسی وێستهام بەشداری تەنیا 10 یاریی کرد و 320 خولەک یاریی کرد، هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نەکرد.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بە 49 ملیۆن یۆرۆ لە لێدز یونایتدەوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد، بە درێسی سیتیزن بەشداری 31 یاری کرد، بە شێوەیەکی گشتی تەنیا 911 خولەک یاری کرد و خاوەنی تاکە گۆڵیکە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕاشی لەگەڵ بلوو موون بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button