عێراقکوردستانگرنگترین

یانەکانی کوردستان لەکوێ خۆیان بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە دەکەن؟

شوێنی کەمپی مەشق و راهێنانەکانی یانەکانی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

چوار یانە کوردستانییەکە لە تورکیا و کوردستان خۆیان بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە دەکەن، دووانیان هەر لە کوردستان دەبن و دوو یانەکەی دیکەش دەجنە تورکیا.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەکانی دهۆک و زاخۆ لە تورکیا کەمپی مەشق و راهێنان دەکەنەوە و لەوێ خۆیان بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکەن، دهۆک لە شاری ئەنتاڵیا ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ دەکات و زاخۆش لە دەوروبەری ئیستەنبۆڵ کەمپێکی مەشق و راهێنان دەکاتەوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی یاریگا، یانەکانی نەورۆز و هەولێر هەر لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، ئەو دوو یانەیە بڕیاریان داوە هەر لە کوردستان کەمپی مەشق و راهێنان بکەنەوە، بەڵام بەنیازن لە شارێکی دیکە کەمپی ئامادەکاریی بکەنەوە، هەولێر دەیەوێت بچێتە دهۆک و نەورۆزیش دەیەوێت لە دەرەوەی سلێمانی لە شارەکانی هەولێر یان دهۆک خۆی بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە بکات.

وەرزی رابردوو زاخۆ پێشەنگی یانە کوردستانییەکان بوو لە خولەکە، زاخۆ بە 67 خاڵ پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا و دهۆکیش بە 58 خاڵ پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، نەورۆزیش بە 56 خاڵ پلەی حەفتەمی خولەکەی بەدەستهێنا، هەولیر دۆخی شپرزە بوو ە 41 خاڵ پلەی چواردەمی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button