ئه‌وروپاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V ئاتاڵانتا; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو هەموو چاوەكانی لە یاریگای وارشۆی نیشتیمانین لە پۆڵەندا، كاتێك هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئاتاڵانتا لە یاری سوپەری ئەوروپا رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئاتاڵانتا رووبەرووی یەك ببنەوە، لە میانی یاری جامی سوپەری ئەوروپا.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

 

ریال مەدرید وەرزی رابردوو توانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بباتەوە، لە قۆناخی كۆمەڵەكان بە یەكەمی كۆمەڵەكەی سەركەوت، پاشان لە قۆناخی شازدە لە لایپزیگی بردەوە و لە قۆناخی هەشت مانچێستەر سیتی كردە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە، دواتر و لە قۆناخی پێش كۆتایی رووبەرووی بایرن میونشن بوویەوە و توانی بگاتە یاری كۆتایی و لەو یارییەشدا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بۆرووسیا دۆرتموندی بردەوە.

ئاتاڵانتا توانی ببێتە پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ، دوای ئەوەی لە قۆناخی كۆمەڵەكان بە یەكەمی كۆمەڵەی چوارەم گەیشتە قۆناخی داهاتوو، لە قۆناخی هەشت لە لیڤەرپوولی بردەوە، لە قۆناخی پێش كۆتایی رووبەرووی مارسیلیا بوویەوە و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی، لەو یارییەشدا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بایەر لیڤەركوزنی بردەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ریال مەدرید

كۆرتوا

كارڤاخال ، میلیتاو ، رودیگەر ، مێندی

ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام، چوامینی

ئێمباپێ، رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

ئاتاڵانتا

موسۆ

كۆلاشیناك، هێین، گیمسیتی

روگێری، ئێدرسن، دێ رون، زاپاكۆستا

لووكمان، رێتیگوی، دێ كێتلێیارۆ

راهێنەران چی دەڵێن؟

كارلۆ ئانچێلۆتی، ریال مەدرید

بە جۆش و خرۆشەوە دەچینە نێو یاریگا، ئارەزووی بەدەستهێنانی یەكەم نازناوی ئەم وەرزە دەكەین، دەمانەوێت بە باشی دەست بە وەرزی نوێ بكەین و یارییەكی نایاب ئەنجام بدەین. گاسپێرینی راهێنەرێكی نایابە، ئەو هاوڕێمە و پەیوەندیەكی باشم لەگەڵیدا هەیە، یارییەكی زۆر قورس دەبێت بۆ هەردوولا.

جیان پیێرۆ گاسپێرینی، راهێنەری ئاتاڵانتا

ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یارییەكی ئاست بەرز پێشكەش بكەین، بە جۆش و خرۆشەوە دەچینە یاریگا. رووبەرووبوونەوەی ریال مەدرید شانازیەكی گەورەیە، ئەوان باشترین تیمی جیهانن و زۆرترین نازناویان بردووەتەوە.

ریال مەدرید پێشتر دووجار رووبەرووی ئاتاڵانتا بووەتەوە و لە هەردوو یارییەكە براوە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button