دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یانەیەکی پرێمەرلیگ بە تێچوویەکی مێژوویی فەردی کادیۆگلۆی دەوێ

Yariga App

یاریگا –

فەردی کادیۆگلو ئەستێرەی تورکی لە خولی ئینگلیزیەوە کراوەتە ئامانج و یانەیەکی ئەو وڵاتە بە ریکۆردێکی مێژوویی دەیگوازێتەوە.

فەردی لە هێڵی ناوەڕاستی فەنەرباچێ یاریدەکات و خاوەنی توانایەکی زۆرە لەو پێگەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی A Sporی تورکی، یانەی برایتن دەیانەوێ ئەستێرە 24 ساڵانەکە بگوزانەوە و بۆ ئەو مەبەستەیش ئامادەن گرێبەستەکەی گرانترین بێ لە مێژووی گواستەنوەکانیاندا.

وەک سەرچاوەکە باسی لێوەکردووە، برایتن دەیەوێ بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆنی دیکەی مافی فرۆشتن فەردی بگوازێتەوە کە ئەوەیش دەبێتە گرانترین یاریزان تا ئێستا یانەکە گواستبێتیەوە.

ناوبراو وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی کە پلەی دووەمی خولی وڵاتەکەیان بوون، لە 37 یاریدا توانی گۆڵێک بکات لەگەڵ 4 ئەسیست.

دیار نییە فەنەرباچی بە ئاسانی دەستبەرداری ئەستێرەکەیان دەبن یاخود نا، بەوپێیەی بە هێنانی جۆزێ مۆرینۆ بۆ راهێنەرایەتی یانەکە دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ سەر سەکۆی نازناوەکان.

بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییە لە کاتێکدایە هەر لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوە جیاوازەکان باسیان لە چوونەپێشەوەی مانچێستەر یونایتد دەکرد لەگەڵ نوێنەرانی ئەو یاریزانە کە گوایە خودی سێر جیم راتکلیفی هاوبەشەپشک ناوبراوی دەوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button