ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناپۆلی گرێبەستی دوو یاریزان یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی هەوڵەکانی بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی دوو یاریزان چڕکردووەتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی دەیەوێت لەم هەفتەیە گرێبەستی هەردوو یاریزان، دەیڤد نێرێسی بەرازیلی و بیڵی گیلموری سکۆتلاندی یەکلایی بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ناپۆلی دوایین ئۆفەری خۆی پێشکەش بە بێنفیکا و بڕایتن بۆ گواستنەوەی هەردوو یاریزانەکە کردووە، لەسەر هەمووشتێک رێککەوتوون، ئامانجەکە ئەوەیە لەم هەفتەیە هەردووکیان درێسی شین بپۆشن.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئیتالیا، نێرێس ئۆفەرەێکی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی رەتکردووەتەوە، تەنیا دەیەوێت یاریی بۆ ناپۆلی بکات، یانە پۆرتوگالییەکەش 25 ملیۆن یۆرۆی لە ناپۆلی داوا کردووە.

ئۆفەری یەکەمی ئیتالییەکان بۆ گواستنەوەی گیلموریش 8 ملیۆن یۆرۆ بووە، بەڵام بڕایتن 12 ملیۆنی ویستووە، ناپۆلی لە ئۆفەری دووەم نرخەکەی بەرزکردووەتەوە و گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

جیا لەو دوو گرێبەستە ناپۆلی هێشتا کار لەسەر گواستنوەی رۆمێلو لوکاکوی هێرشبەری چێڵسی دەکات، ئانتۆنیۆ کۆنتی لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە سوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button