ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواستنەوەی یاریزانێک بۆ چێڵسی شكستیهێنا

Yariga App

یاریگا –

گرێبەستی یاریزان سامو ئۆمۆردیۆن هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید بۆ چێڵسی وەستا، دوای ئەوەی نزیك بوو لەوەی بەفەرمی گرێبەستەكەی رابگەیەندرێت.

ئۆمۆردیۆن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی ئیسپانیا بەشداری یارییەكانی ئۆڵێمپیادی كرد و توانیان مێدالیای زێڕ ببەنەوە.


فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكردووە، گواستنەوەی سامو ئۆمۆردیۆن بۆ چێڵسی بە رێژەی %100 شكستیهێنا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای شكستهێنانی گرێبەستەكەی سامو دەگەڕێتەوە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.

گرێبەستەكەی ئۆمۆردیۆن بۆ چێڵسی بە بێ هۆكار شكستیهێنا و رۆمانۆ ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئاتلێتیكۆ مەدرید لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی ئۆفەرێكی گونجاو بۆ فرۆشتنی هێرشبەرەكەی.


لەلایەكی دیكەوە رێلیڤۆ ئاشكرایكردووە، ئیدارەی ئاتلێتیكۆ مەدرید نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ چێڵسی بۆ فرۆشتنی ئۆمۆردیۆن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆمۆردیۆن سەرکەوتوو نەبووە لە پشکنینی پزیشکی، ئەمەش بووەتە هۆی داڕمانی گرێبەستەکە.

ئاتلێتیكۆ مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە رۆبن لی نۆرماند و ئەلێكساندەر سۆرلۆسی گواستووەتەوە ریزەكانی و ئامادەكاری بۆ راگەیاندنی گرێبەستی جولیان ئالڤارێزیش دەكات.

ئۆمۆردیۆن

ئۆمۆردیۆن یەکێکە لەو یاریزانەی نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشا و بەگوێرەی راپۆرتێکی ترانسفێر مارکێت کە مانگی نیسان/ئەپرێڵ بڵاویکردەوە، نرخی ئەو یاریزانە لە 20 ملیۆن یۆرۆوە بەرزبوو بووەوە بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ.

ناوبراو کە بە خواستن لە ئالاڤێس یاری دەکرد، وەرزی رابردوو لە 34 یاری خولی ئیسپانی توانی 8 گۆڵ و ئەسیستێك بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button