دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ ئەستێرەیەکی میونشنی دەوێت و چارەنووسی ڤان دایک نادیارە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن دەکات و ئیڤان تۆنی دەچێتە سعوودیە.

ئارسیناڵ دەیەوێت بە خواستن کینگسلی کۆمان، یاریزانی بایرن میونشن بگوازێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئیڤان تۆنی، هێرشبەری برێنتفۆرد لەلایەن چەند یانەیەکی سعوودیەوە داواکراوە و ئەهلی لەسەرووی هەموویانەوە دێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

شتوتگارت نزیکە لە گواستنەوەی ئارماندۆ بڕۆخا، هێرشبەری چێڵسی – سکای سپۆرتس

ئەیسی میلان دەیەوێت تامی ئابراهام، هێرشبەری رۆما بگوازێتەوە، بەڵام بۆرنمس، ئێڤەرتن و لێستەر سیتی لە کێبڕکێیەکاندان – کالچیۆ مێرکاتۆ

نۆتینگهام فۆڕێست، ئۆفەرێکی 20 ملیۆن یۆرۆی ئاتاڵانتای بۆ گوستنەوەی نێکۆ ویڵیامس، بەرگریکاری وەیڵز رەتکردەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی ڤیرجیل ڤان دایک لە لیڤەرپوول ماوە و هیچ گفتوگۆیەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکراوە – لیڤەرپوول ئیکۆ

ئێدەرسن تەواوی ئۆفەری یانەکانی سعوودیەی رەتکردەوە و لە مانچێستەر سیتی دەمێنێتەوە – میرەر

لێستەر سیتی ئۆفەرێکی بەبڕی 23.2 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی فۆتیس ئیانیدیس، پێشکەشی پاناسینایکۆس کردووە – تێلێگراف

برێنتفۆرد لەگەڵ ناپۆلی بۆ بواستنەوەی یێنس کایوستێ، یاریزانی سویدی بە خواستن رێککەوت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بۆڕووسیا دۆرتموند تەنیا یەک هەنگاو لە گواستنەوەی ماکسیمیلیان بایەر، هێرشبەری هۆفێنهایم بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دوورە – سکای سپۆرتس

بابەتی زیاتر

Back to top button