ئیسپانیاگرنگترین

ئۆفەرێکی خراپی بارسێڵۆنا مانچێسته‌ر سیتی نیگه‌ران ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسیڵۆنا هەوڵی تەواوکردنی گرێبەستی جواو كانسیڵۆ لەگەڵ مانچێستەر سیتی دەدات، ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ كردووه‌.

یانەی بارسێلۆنا ئامانجی نوێکردنەوەی خواستنەکەی جواو کانسێلۆی پورتوگالی هه‌یه‌ کە وەرزی رابردوو بۆ یانەی بلاوگرانا یاریکرد.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، کانسێلۆ تەنها دەیەوێت یاریی بۆ بارسێلۆنا بكات، هه‌رچه‌نده‌ له‌ چه‌ند یانه‌یه‌كه‌وه‌ گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كراوه‌.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کانسلۆ له‌ یۆڤینتۆس و چه‌ند یانه‌یه‌كی سعودیە گرێبه‌ستی پێگەیشتووە، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت ته‌نها درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.

رۆژنامه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی خواستنی بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ بۆ مانچێستەر سیتی ناردووە، لەگەڵ زیادکردنی بڕگەی کۆتایی کڕینه‌وه‌ بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام كارگێری مانچێستەر سیتی ئامادەنییە تاوتوێی هیچ ئۆفەرێکی له‌م شێوه‌یه‌ بكات، به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی وه‌ڵامی یانه‌كه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌یان داوته‌وه‌.

یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی رایگه‌یاندووه‌، ته‌نها به‌شێوه‌یی فرۆشتن ئاماده‌یه‌، دانوستان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بكات هەربۆیە ئاماده‌ی هیچ رێککەوتنێک نیه‌.

كانسێلۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا 42 یاریی كردووه‌، دوو گۆڵ و پێنج ئه‌سیستی هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button