ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی سەنتەری راهێنانەکانی لە سێ یایزانی قەدەخەکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی بڕیارێکی یەکلاکەرەروەدا شوێنی راهێنانەکانی بە هەموو خزمەتگوزاریەکانیەوە لە سێ یاریزانی قەدەغەکرد.

بلووز بەردەوامە لە نوێکردنەوەی ریزەکانی و ئەم هاوینەیش تا ئێستا چەند گرێبەستێکی راگەیاندووە و هێشتایش هەندێکیتر ماوە رابگەیەندرێت.

بۆ ئەو مەبەستە، یانە لەندەنییەکە دەبێت دەستبەردای چەند یاریزانێکی ببێت و بیری لە رەچاوکردنی یاساکانی سوود و بەردەوامیی بێت کە لەو وڵاتە پەیڕەو دەکرێت بۆ راگرتنی باڵانس لەنێوان داهات و خەرجی.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی رۆژنامەی تەلەگراف، چێڵسی بە فەرمی تریڤۆ چالوبای ئاگەدارکردووەتەوە لەوەی ناتوانێت چیتر هاوشانی یاریزانەکانی تیمی یەکەم ببینرێت و تەنانەت (Cobham) کە شوێنی راهێنانی یانەکەیە، لێی قەدەغەکراوە.

نەک هەر ئەو بەرگریکارە، بەڵکوو هەریەکە لە ئارماندۆ برۆخا و رۆمیلۆ لوکاکۆیش هەمان مامەمەڵە دەیانگرێتەوە ناتوانن بچنە کۆبهام. بەهۆی ئەو بڕیارەوە، ئەو سێ یاریزانە لەگەڵ تیمی 21 ساڵانی یانەکە راهێنانەکانیان دەکەن. دەبێ هەرچی زووە یانەی داهاتووشیان هەڵبژێرن.

هەرچی سەبارەت بە هێرشبەرە بەلجیکیەکەیە، چەند رۆژێکە زانیارییەکان جەخت لە رێککەوتنی ناپۆلی دەکەن لەگەڵی و گەڕانەوەی بۆ لای ئانتۆنی کۆنتی راهێنەری پێشووی.

بە فرۆشتنی ئەو ناوە دیارانەی چێڵسی و ئەوانەیشی کە چاوەڕوان دەکرێت لەم هاوینە بیانفرۆشن، یانەکە دەتوانێت بڕێکی باشی دەستکەوێتب بۆ راگرتنی هاوسەنگی داهات و خەرجییەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button