ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا تەنیا 14 رۆژی دیکە چاوەڕێی نیکۆ ویڵیامس دەکات

بارسا دەیەوێت پێش یارییەکەی بلباو هەموو شتێک یەکلا بێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا نایەوێت تاوەکو دوایین رۆژی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان چاوەڕێی نیکۆ ویڵیامس بکات، یانە کەتەلۆنییەکە وادەی کۆتایی بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئیسپانییەکەی دەستنیشانکردووە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا هێشتا دەیەوێت نیکۆ ویڵیامس یاریزانی ئاتلێتیک بلباو بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام تاوەکو ئێستا بارسا وەڵامێکی راشکاوانەی لە یاریزانە ئیسپانییەکە وەرنەگرتووە، کە ئێستا لەگەڵ یانە باسکییەکە دەستی بە ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ کردووە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، بارسێلۆنا دەیەوێت تاوەکو رۆژی 24ـی ئەم مانگە چاوەڕێ بکات، بەڵام لەو وادەیە زیاتر چاوەڕێی نیکۆ ناکات، چونکە بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی وەرزی نوێی لالیگا لەو رۆژە میوانداریی ئاتلێتیک بلباو دەکات، دەبێت لەو رۆژەدا یەکلابێتەوە لە وەرزی نوێ ویڵیامس درێسی کامە یانە دەپۆشێت.

بارسێلۆنا هێشتا بڕوای وایە دەتوانێت نیکۆ بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام لەلایەن کەسە نزیکەکانییەوە فشارێکی زۆری لەسەرە بۆ ئەوەی لە یانەکەی بمێنێتەوە، کە وەرزی نوێ بلباو بەشداریی یۆرۆپالیگ دەکات و یاریی کۆتایی لە یاریگای سان مامێس بەڕێوە دەچێت.

بارسێلۆنا رۆژی شەممەی داهاتوو لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی لالیگا دەبێتە میوانی ڤالێنسیا، دوو رۆژ زووتریش ئاتلێتیک بلباو لە یاریگای خۆی لە گەڕی یەکەم میوانداریی خێتافی دەکات، ئینجا لە گەڕی دووەم یانە باسکییەکە دەبێتە میوانی یانە کەتەلۆنییەکە، بەڵام هێشتا یەکلانەبووەتەوە نیکۆ لەو یارییە درێسی کامە یانە دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button