بارسێلۆنا پلان B نیکۆ ویڵیامس دەستنیشان دەکات
فلیک بە تواناکانی یاریزانەکەی چێڵسی سەرسامە
یاریگا –
بارسێلۆنا ئێستا سەرنجی خۆی لەسەر کارنی چوکومێکا، یاریزانی چێڵسی داناوە.
دوای گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ، بارسا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس چڕکردووەتەوە، بەڵام وەک پلانی دووەم، لە نزیکەوە چاودێری چوکوموێکا دەکات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی نادڵنیایی بارسا لە بەدەستهێنانی واژۆی ویڵیامس، پلانی دووەمی داناوە و چاودێری چوکوموێکا دەکات، چونکە ئاماژەکانی مانەوەی ویڵیامس لە یانە باسکییەکە زیاترن لە جێهێشتنی.
Chukwuemeka, la bala en la recámara
✋Flick frena por ahora un fichaje en la medular pero queda mercado y el club mantiene la vía en ‘stand by’
✍️@tjuanmarti @scapde_45 https://t.co/JKXfoBrjlS
— Diario SPORT (@sport) August 10, 2024
بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە بێت، بارسا داوای زانیاری یاریزانەکەی لە چێڵسی کردووە و ئێستا وەک پلانی دووەمی نیکۆ ویڵیامس سەیر دەکرێت.
چوکوموێکا لە هاوینی ساڵی 2022 لە ئاستۆن ڤیلاوە بەبڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بەڵام نەیتوانی خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەکەی بلوز پیشانبدات.