ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆژنامەی سپۆرت دوا هەوڵەکانی بارسا بۆ گواستنەوەی ویڵیامس ئاشکرا دەکات

لاپۆرتا سوورە لەسەر گواستنەوەی نیکۆ

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکی گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس بۆ بارسێلۆنا درێژەی کێشاوە و هاندەرانی بارسا بە هەموو شێوەیەک فشار لەسەر یانەکە دروستدەکەن.

لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی یۆرۆی 2024، بارسا هەنگاوی کردەیی بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو ناوە، بەڵام یانەکەی هەرێمی باسک، پێشبینی مانەوەی نیکۆ بۆ وەرزێکی دیکەش دەکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نیکۆ چڕکردووەتەوە، چونکە خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسا باش دەزانێت، هاندەران ویڵیامسییان دەوێت و ئەویش دەیەوێت سۆزی هاندەران بۆخۆی رابکێشێت و لەڕووی میدیاییشەوە، سەرنجی زیاتر بخاتە سەر یانەکەی.

لویس میگێلسانز، جێگری سەرنووسەری رۆژنامەکە نووسیویەتی

ئەوە روونە هاندەران نیکۆ ویڵیامسییان دەوێت، بۆیە بارسا هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دەدات و رەنگە ئەم هەفتەیە هەموو شتێک یەکلاییببێتەوە. ئەوە روونە، ویڵیامسیش چاوی لە بارسایە. ویڵیامس دەتوانێت ببێتە یاریزانێکی کاریگەری پێکهاتەی هانزی فلیک، نیکۆ دەتوانێت لەسەر ئاستی ئەوروپا، ببێتە پاڵنەرێکی گەورە بۆ کەتیبەکەی بلوگرانا.

گرێبەستی ویلیامسی تەمەن 22 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2027 لەگەڵ ئاتلێتک بلباو بەسەردەچێت، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە، ئێستا بەهای لە بۆرسەی یاریزانان گەیشتووەتە 70 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button