ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا مژدە بە هاندەرانی مانچێستەر سیتی دەدات

دوو هەواڵی خۆشی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی مژدە بە هاندەرانی یانەکەی دەدات.

ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 17:00 بەکاتی هەولێر لە یاریی جامی قەڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرا، مانچێستەر سیتی رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

پێپ گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە ئاشکرایکرد، ئێدەرسنی بەرازیلی و گۆڵپارێزی سەرەکی لە یانەکە دەمێنێتەوە و ناچێتە خولی سعودی. جیا لەوەش گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێی راگەیاند.

ئێدەرسن بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بەشێوەی سەرەکی یاریی دەکات و یانەکەمان جێناهێڵێت. بەڕاستی بەمانەوەی دڵخۆشم و دەستکەوتێکی گەورەیە.

بێگومان هێرشبەرێکی نوێ دەگوازینەوە، هالاند ناتوانێت هەموو یارییەک بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات و خشتەی وەرزەکە جەنجاڵە، پێویستمان بە یاریزانێکە بتوانێت لە چەند شوێنێکی یاریگا یاریی بکات.

چەند وەرزێکە مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ پارەی زۆر خەرج دەکەن و کەس باسیان ناکات، بەڵام کە ئێمە پارە خەرج دەکەین دەبێت بە سەردێری هەواڵەکان.

جولیان ئالڤارێز بلوو موون جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات، بۆ قەرەبووکردنەوەی لەدەستدانی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە پێپ بەدوای هێرشبەرێکی نوێ دەگەڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button